بەرنامەی کۆتایی "ژیان بە نوێژ جوانە" کە هەموو ساڵێک لە ژمارەیەکی زۆر شار و شارۆچکە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان رێکدەخرێت لە دیاربەکر بەڕێوەچوو.
پلاتفۆرمی نەوەی قورئان هەموو ساڵێک لە ژمارەیەکی زۆر شار و شارۆچکەی تورکیا بەرنامەی فێرکردنی نوێژ بە تەوەری "ژیان بە نوێژ جوانە" رێکدەخات.
ئەمساڵیش لە ژمارەیەکی زۆر شار و شارۆچکە بەرنامەکە رێکخرا و بەرنامەی کۆتایی ٢٩ی ئەیلوول کاتژمێر ١٦:٠٠ لە حەوشەی مزگەوتی فاتیح پاشا (قورشونلو)ی دیاربەکر بەڕێوەچوو.
لە سەرەتا هەزاران منداڵ لە مزگەوتی گەورەی دیاربەکر کۆبوونەوە و دوو رەکعەت نوێژی شوکریان ئەنجام دا کە فێری نوێژکردن بوونەتەوە.
دواتر منداڵەکان بە هەڵگرتنی ئافیشەکان و وتنەوەی دروشم بەرەو مزگەوتی قورشونلو رێپێوانیان ئەنجام دایەوە.
بەرنامەکە بە پێشکەشوانی سەلاحەدین گولەر بەڕێوەچوو و بە خوێندنی قورئانی کەریم لە لایەن عەمار زەرەن دەستی پێ کرد.
دواتر منداڵەکان بە جەماعەت نوێژی عەسریان ئەنجام دایەوە.
دوای نوێژ منداڵەکان شیعر و سرودیان لەبارەی نوێژ و مزگەوت پێشکەش کردەوە و دواتر مامۆستا فاتیح تاش وتارێکی پێشکەش کرد و باس لە گرنگی ڕۆڵی دایک و باوکەکان لە قۆناغی پەروەردەییدا کرد.
دواتر شانۆیەک بۆ منداڵەکان پێشکەش کرا و بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا کۆتایی هات.
جیهاد کاپلان بەڕێوبەری پلاتفۆرمی نەوەی قورئان لە دیاربەکر سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و سوپاسگوزاری دایک و باوکەکان کرد کە پشتگریان لە چالاکییەکە کردوون.
"سوپاسگوزاری لە دایک و باوەکەکانی دیاربەکری دەکەم"
کاپلان سەبارەت بە بەرنامەکە وتی، "بەرنامەی کۆتایی 'ژیان بە نوێژ جوانە' کە لە ژمارەیەکی زۆر شاری تورکیا رێکدەخرێت لە دیاربەکر بەڕێوەچوو. کاتژمێر ١٤:٠٠ لە مزگەوتی مزن کۆبووینەوە و نوێژی شوکرمان ئەنجام دایەوە. چونکە منداڵەکان بۆ ماوەی ٢ مانگ فێری نوێژ و دەستنوێژ بوون. لەگەڵ منداڵەکانمان هاتینە ناوچەی مزگەوتی قورشونلو. بەرنامەکەمان لێرەش زۆر جوان بەڕێوەچوو. خەلکێکی زۆر بەشداریان کردبوو. سوپاسگوزاری لە دایک و باوکەکانی دیاربەکری دەکەم. مەیدانەکە پڕ بوبوو. خانەوادەکان زۆر خۆشحال بوون. ڕۆلێکی کاریگەری خانەوادەکان لەو قۆناغەدا هەبوو. چونکە بناغەی پەروەردەیی لە لایەن دایک و باوکەکان دادەنرێت. هەموومان خۆشحال بووین. الحمد الله بە خێر و خۆشی کۆتایی هات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
إتحاد العلماء بەهۆی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەر پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
بەڕێز ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند لە تاوەکو ئەیلوولی ٢٠٢٥ ئەرکی "هاوپەیمانی دژی داعش" لە عێراق کۆتایی دێت.